"موچه‌ی خانه‌نشینان كه‌مناكرێته‌وه"‌

27/02/2016 - 11:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

بەرپرسێكی وەزارەتی داراییو ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، لەموچەی مانگی یەكی ئەمساڵدا، دەستكاری موچەی خانەنشینان نەكراوەو هیچ بڕێكی لێ پاشەكەوت ناكرێت.

(سالار غەریب) بەڕێوەبەری بانكی ئاشتی لەسلێمانی ڕاگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە بەشێك لەموچەی خانەنشینان دابەشكراوەو ئەوەی كە ماوە، لەهەفتەی داهاتودا دابەشی دەكەن، وتیشی:"هیچ بڕێك لەموچەی خانەنشیانی سەربازیو مەدەنی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پاشەكەوت نەكراوە، پێدەچێت تەنها بەشێك لەموچەی خانەنشینە پلەتایبەتەكان وەك پەرلەمانتارو وەزیرو بریكارەكان كە خانەنشینن پاشەكەوت بكرێت".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هێمایبەوەشكرد، هێشتا لیستی موچەی خانەنشینە پلەتایبەتەكانیان بەدەست نەگەیشتوە، بەڵام پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەكانیان لەبانكەكەیاندا هەیە.

سەبارەت بەدابەشكردنی موچەی مانگی شوبات، بەڕێوەبەری بانكی ئاشتی لەسلێمانی وتی:"لیستی موچەی مانگی دوومان ئامادەكردوە، بەڵام كاتی دابەشكردنی نازانین".