ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم باسی هێرشه‌ كیمیاویه‌كانی داعش ده‌كات

27/02/2016 - 11:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا لەلایەن داعشەوە هەشت هێرشی كیمیایی كراوەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و لەگەڵ هاوپەیمانیشادا لە كاری بەردەوامدان بۆ پێشگرتن لە هێرشی دیكەی داعش.

ئەمڕۆ ههینی ٢٦ی شوباتی ٢٠١٦ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەگەڵ هاوپەیمانانان لە كاری بەردەوامداین بۆ لێكۆڵێنەوە لە هێرشی دیكەی كیمیای داعش لە شەنگال.

ئاماژە بەوەشكراوە، داعش مووشەكی دەستكردی خۆی بەكار هێناوە لە هێرشی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ بۆ سەر باشووری شەنگال.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، دەیان پێشمەرگە و هاووڵاتی شەنگال كە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال چارەسەری ڕشانەوە و هەناسە توندییان وەرگرتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەمە هەشتەمین هێرشی كیمیایی داعشە لە دژی پێشمەرگە و تاكتیكەكانی داعشیش بەردەوام ئاڵۆزتر دەبێت".