"بەشداری كورد لەهەڵبژاردنەكان لاواز بووە"

27/02/2016 - 11:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

دوای ئەوەی هەڵبژاردنەكان لەئێران بەڕێوەچوو، ئەندامێكی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێت، بەشداری كورد لەهەڵبژاردنەكان لاواز بووە.

(موحەمەد نەزیف قادری) ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ كوردیو رایگەیاند، هەڵبژاردن لەئێران هیچ شتێك ناگۆڕێت، چونكە بەربەست زۆرن لەبەردەم هەموو دەزگایەك ئەگەر بیەوێت كاری خۆی بكات.

ئەو پێشی وابوو، رەهبەر دەسەڵاتی تەواوی هەیە لەئێران و ئەویش بڕیاری چارەنووساز دەدات، بۆیە ئەوان وەك حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پێشتر لە بەیانێكی فەرمیدا داوایان لەگەلی كورد كە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان نەكەن.

ئەو هۆكاری بڕیارەكەی بۆ ئەوە گێڕایەوە، كە بەشداری لەهەڵبژاردنەكان شەرعیەت دانە بە كۆماری ئیسلامی ئێران.

قادری ئەوەشی ووت : لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ئێران هەر وەك ئێستا دەمێنێتەوەو كاریگەری ئەوتۆی نابێت.

ئەوان پێیان وایە، ئەم هەڵبژاردنەو ئەوانی تریش هیچ شتێك لە ئێران ناگۆڕن بۆیە ئەوان لە بەیانێكی فەرمیدا پێشتر داوایان لەگەلی كورد كردبوو بەشداری لەهەڵبژاردنەكان نەكەن.