كه‌لار...ئاسایش رێگری له‌م چالاكیه‌ (وێنه‌)

27/02/2016 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ئەمرۆ هەینی گەنجانی كەلار وستیان تابووتی هەر سێ سەرۆكایەتیەكە لە گۆڕانستانێك بنێژن، بەڵام ئاسایش بەبیانووی نەبوونی مۆڵەتەوە رێگایان پێنەدان.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی٢/٢٦لە چالاكییەكدا لە كەلار گەنجانی ئەو شارە وەك ئاماژەیەك بۆ مردنیان، ویستییان ئەو تابووتانەی بۆ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەیان دروستكردبوو، بنێژن، بەڵام ئاسایشی گەرمیان ڕێگری لە چالاكیەكەیان كرد تابووتەكانی كۆكردەوە.

چالاكییەكە لەلایەن ژمارەیەك چالاك و ڕۆژنامەنوسی ئەو شارەوە رێكخرابوو بەنیازبوون تابووتەكان وەك ئاماژەیەك بۆ شكستی دەسەڵات و بێ ئومیدبوون لەو دەسەڵاتە، لە گۆڕستانی شێخ عەبدولڕەحمانی كەلار بنێژن، بەڵام لەساتی پێش ناشتندا ئاسایش گەیشتە شوێنەكەو نەیانهێشت چالاكییەكە ئەنجام بدرێت.

رێگرتنی ئاسایش لە چالاكیەكە بەپاساوی ئەوەوە بووە كە ئەو گەنجانە مۆڵەتیان نەبووە.