ئاكرێ‌ ... رووداوێكی هاتوچۆ چوار قوربانی لێدەكەوێتەوە

27/02/2016 - 12:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ئێوارەی ئەمڕۆ لەئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەكی ئاكرێ – روڤیا، چوار هاوڵاتی بوونە قوربانی.

پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی گشتی نێوان ئاكرێ و روڤیا لەنزیك دوو ڕیانی گرەسێن رووداوێكی هاتوچۆ روویداوەو لەئەنجامیشدا كەسێك گیانی لەدەستداوەو سێ كەسی تریش بەسەختی برینداربوونە.

پۆلیسی ئاكرێ راشیگەیاندووە، دوو ئۆتۆمبێلەكە لەجۆری (هۆنداو كرۆلا) بوونەو بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە كارەساتەكە ڕوویداوە.