ئه‌مریكا ئه‌و په‌یجانه‌ی داخست كه‌ نووسیبوویان په‌یه‌ده‌ باڵی په‌كه‌كه‌یه‌

27/02/2016 - 12:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوەیی ئەمریكا NCTC، ئەو پەیچەی ئینتەرنێتی داخست كە باسی ئەوەیان كردووە پەیەدە باڵی سووریای پەكەكە-یە.

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەتەوەیی كە شیكاری تەواو هەواڵگری ئەمریكا دەكات، لەو بەشەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتیدا كە زانیاری سەبارەت بە رێكخراوە تیرۆریستییەكان خرابووەڕوو، بەشێك هەبوو لە ژێر ناوی "كۆنگرا-گەل (KGK)" باسی لە پەكەكە دەكرد. لەم بەشەدا باس لەوە كرابوو كە پەیەدە باڵی سووریای پەكەكە-یە، لە ئێستادا لەو بەشەدا ناتوانرێت ئەو زانیاریانە دەست بكەوێت.

لە بەشێكی ئەم پەیچەدا http://www.nctc.gov/site/groups/kgk.html نووسراوێك هەیە و باس لەوە دەكات كە باڵی سووریای KGK، پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)، بە كۆنترۆڵكردنی ناوچە كوردییەكانی باكووری سووریا بەدرێژایی سنوورەكانی توركیا، هێژموونی خۆی زیاد كردووە.

ئەوانەی هەوڵی ئەوە دەدەن بچنە ئەو پەیچەوە، ئەمڕۆ نەیانتوانیوە. ئەو بەكارهێنەرانەی هەوڵی كردنەوەی پەیجەكەیان داوە، ئەم پەیامەیان بۆ دەچێت "ئەو URLی داواتان كردووە، لەبەردەستدا نییە. بڕگەی ئەم پەیجە لە بەردەستدا نییە. تكایە زانیاری بدەن بە نووسەری بڕگەی پەیجەكە. ئەگەر پێتان وایە ئەنجامەكەی هەڵەیەكە، تكایە پەیوەندی بكەن بە بەڕێوەبەری ماڵپەڕەكەوە".

هەمان دەق كە "پەیەدە باڵی پەكەكە"یە، لە نێو بەڵگەكانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوەیی ئەمریكا NCTCدا بەناوی (ساڵی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری) 2013 و 2014ی ئاماژەی پێ كرابوو، بە هەمان شێوە ئەم بەڵگانە لە ماڵپەڕی ئینتەرنێتی NCTCدا دەست ناكەون.