تەقەكەرەكانی هەولێر دەستگیركران

27/02/2016 - 12:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

وتەبێژو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت: دوو كەسیان دەستگیركردووە كە شەوانە تەقەیان لە چەند شوێنێك دەكردو لە داهاتوویەكی نزیكیشدا وردەكاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەكەنەوە.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتی: دوو تۆمەتباریان قۆڵبەست كردووە كە درەنگانی شەو لە شاری هەولێر تەقەیان لە چەند شوێنێك كردووە.

وتیشی: تۆمەتبارەكان بە ناوەكانی (ا.ف) و (ح.ن) لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا وردەكاریی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە.