بارزانی سەرۆکی لیژنەی چاکسازی دەستنیشانکرد

27/02/2016 - 12:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

بارزانی، دادوەری دادگاییكردنی سەدام حسینی دانا بەسەرۆكی لیژنەی چاكسازی.

ماڵپەڕی باسنیوزی لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە مەسعود بارزانی، بڕیار لەسەر دروستكردنی لێژنەی چاكساز لەناو حزب و حكوومەت دەدات و سەرۆكی لیژنەكە "حاكم رەئوف رەشید"، و چوار دادوەردەبێت".

ماڵپەرەكە بڵاویكردۆتەوە" لەنێو ئەو لیژنەیەدا دادوەرێكی نێودەولەتی هەیە كە لەكەیسی نێودەوڵەیت و شەفافیەتی داهاتە گشتییەكان كاری كردووە".

بارزانی بۆیە حاكم رەەوف رەشید دەكات بەسەرۆكی ئەو لیژنەیە" چونكە لە ئاستێكی باڵای دادوەری كاری كردووە و بۆ وەرگرتنی بڕیار كاریگەری هیچ كەسێكی بەسەرەوە نابێت هاوكات مەسعود بارزانی، دەسەڵاتی تەواوی پێداوە لە شێوەی كاركردن".

وەك سەرچاوەیەك ئاماژەی پێدەكات، لێژنەكە دابەشی دوو بەش دەكرێن بەشێكیان لێكۆڵینەوە لەبەرپرسانی پارتی دەكات كە دەبێت لەماوەیەكی دیاری كراو سەروەت و سامانی خۆیان بۆ لێژنەكە ئاشكرا بكەن بەشێكی دیكەیان بۆ لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی حكوومەت و ئەو كەسانیە لەسەر موڵكی گشتی خۆیان پێ دەوڵەمەند كردووە.

لەیەكەم هەنگاودا هەردوو ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان "عەلی عەونی"، و "عەلی تەتەر" ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ئەوەی سەروەت و ماڵی خۆیان بحەنە بەردەم لێژنە چاكسازییەكە.