وەزارەتی پەروەردە بەشێك لە بەڕێوبەرەكان دەگۆڕێت

27/02/2016 - 12:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێك لە بەڕوبەرەكانی وەزارەتەكەی دەگۆڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە، ڕایدەگەیەنێت:" وەزارەتی پەرورەدە گشت ئەو پاڵێوراوانە ئاگادار دەكاتەوە كە ناویان دەرچووە بۆ چاوپێكەوتن بە مەبەستی شوێنگرەوەی ئەو پۆستانەی لە خشتەكەدا هاتوون، پێویستە بە پێی كات و شوێنی خشتەكە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان بكەن بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ لیژنەی تایبەت بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی دەستنیشانكردنی كەسی شیاوی ئەو پۆستانە".

هەروەها لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەدا وەزراەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە كردوە ئەو پاڵێوراوانە پێویستە مەرج ئەو پێوەرانانەیان تێدا بیچت كە دیاری كراوە.