نوێترین زانیاری لەبارەی موچەوە، موچە راگیرا

27/02/2016 - 12:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو - رێبین عەلی

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم دابەشكردنی موچەی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠١٦ خانەنشینان بۆ كاتێكی نادیار ڕادەگەیەنێت و وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت"پارەی پێویست لەبەردەستدا نەبووە".

لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو كۆتایی ھەفتەی ڕابردوو، موچەی موچەی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠١٦ خانەنشینان دابەشبكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم ڕایگەیاند كە دابەشكردنی موچەكەیان بۆكاتێكی نادیار ڕاگرتووە.

دواتریش بەپێی لێدوانەكان راگەیەنرا كەوا لە سەرەتای ئەمهەفتەیەدا موچەی خانەنشینان و سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دابەشدەكرێت.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردیوی ڕاگەیاند:لە ئێستادا تەنها پارەی پێویست لەبەردەست نییە ، ئەگینا بەهیچ شێوەیەك موچە رانەگیراوە .

ئەو دەشڵێت : پارەی پێویست بەیەكجار نایەتەوە، بەڵكو ھەرجارێك بڕی ٢٠ملیۆن یان ٣٠ ملیۆن دێتەوە و كۆدەكرێتەوە بۆئەوەی بتوانرێت پارەی پێویست كۆبكرێتەوە دابەش بكرێت.

شایەنی باسە ئەم راگرتنی دابەشكردنی موچەیە لە كاتێكدایە كەوا حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە كەوا لە كۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 2 دەكرێت.