پەروەردەی سلێمانی : شكاندنی بایكۆت لەدەست مامۆستایاندایە

27/02/2016 - 12:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیوـ سلێمانی

هەرچەندە ماوەی چەندرۆژێكە باس لە شكاندنی بایكۆت دەكرێت لەلایەن مامۆستایانەوە ئەوەش دوای ئەوەهات كە بەشێك لە لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان رایانگەیاند لەم هەفتیەوە بایكۆت دەشكێنن بەڵام لە ئێستادا پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت شكاندنی بایكۆت لە دەست مامۆستایان خۆیاندایە.

مامۆستا كەمال نوری، بەریوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلیمانی لە لیدوانی:ی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە" ئیمە ناتوانین بەمامۆستایان بڵین كە بایكۆت بشكێنن چونكە پەروەردە ناڕوات مامۆستایان لەماڵەكانیاندا دەستیان بگرێت و بیان باتەوە بۆقوتابخانەكانیان"

ئاماژەی بەوەشداوە" ئەوە كەوتوەتە سەر مامۆستایان خۆیان كە ئایا بایكۆت دەشكێنن یان نایشكێنن"

لەلایەكی ترەوە مامۆستایانی ناڕازی و لیستی هاوبەشی مامۆستایان ڕایانگەیاندوە ئەوان بە هێچ شێوەیەك بایكۆت ناشكێنن چونكە تا ئێستا حكومەت هیچ كام لە داخوازیەكانی مامۆستایانی جێبەجێ نەكردوە.

جێگەی ئاماژەیە ماوەی زیاترلە مانگێكەلە شاری سلێمانی و هەڵەبجەوە ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان مامۆستایان هۆڵەكانی خوی،دنیان بایكۆت كردوە نەچونەتەوە بۆ دەوام و حكومەتی هەرێمیش تا ئێستا كێشەكانی مامۆستایانی چارەسە نەكردوە.