نەخۆشیەك لە قوتابخانەكانی هەولێر بڵاودەبێتەوە

27/02/2016 - 12:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

بەرێوبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە هۆشداریدەدات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گوازراوە لەسنوری پەروەردەكانی هەولێر و دەشڵێت، ئەم جۆرە مۆڵەتانە پێویست بە لیژنەی پزیشكی ناكات.

بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەت، لە نوسراوێكدا كە بە ژمارەی ٣٦٥٣ لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی (ناوەندی هەولێر/دەوروبەری هەولێر/ دەشتی هەولێر/خەبات/شەقلاوە/سۆران/ڕەواندز/چۆمان/مێرگەسوور/مەخمور/كۆیە) كراوە و تیایدا دووپاتی نوسراوی ٢٣٩١٨رۆژی ١٢/١٠/٢٠١٥ دەكەنەوە، لە بڵاوبوونەوەی هەندێ نەخۆشی گوازراوە.

لەبەشێكی تری نوسراوەكەدا هاتووە "بۆ دابینكردنی تەندروستییەكی باش و ڕێگەگرتن لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانە، داواكاران گشتاندن بۆ قوتابخانەكان بكەن لە سنوری پەروەردەتان بە پێدانی مۆڵەتی بەزۆری بە قوتابیان و مامۆستایانی توشبوو بە نەخۆشیەكە".