زانیاری‌ نوێ له‌ سه‌ر ملازم فه‌رامۆش ئاشكرا ده‌كات

27/02/2016 - 12:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەوڵی ئازادكردنی ملازم فەرامۆش داین، دەشڵێت لیژنە لەسەر قسەكانی دروستكراوە.

سۆران عومەر بە سولی ڕادیۆی ڕاگەیاند" لیژنەی مافی مرۆڤ بە هەموو شێوەك هەوڵی ئازادكردنی ملازم فەرامۆش دەدات، بەڵام لە ئێستادا لیژنەی لەسەر دروستكراوە".

دەربارەی ئەو لیژنەی كە لەسەر پێكهێناروە وتی" ملازم فەرامۆش لەسەر قسەكانی گیراوە و هەر لەسەر قسەكانی لیژنەش پێكهێنراوە".

ئەوەشی خستە ڕوو" هەوڵمان داوە قسەكانی بخرێتە چوارچێوەی ئەو دۆخە نائاساییەی كە بەهۆی قەیرانی داراییە وە دروستبووە لە هەرێم".

دەربارەی شوێنی زیندانی كردنەكەی سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد" ملازم فەرامۆش لە ئێستادا لە زیندانی گواستنەوەی سلێمانییە".

ملازم فەرامۆش لە گردبونەوەیەكی كارمەندانی هاتوچۆی ناوچەی ڕاپەڕیندا لە یەكێك لە ڕاگەیاندنەكانەوە هەندێك قسەدەكات و دوای بڵاوبونەوەی وتەكانی لەو ڕاگەیاندنەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم مڵازم فەرامۆش لەسەر وتەكانی دەستگیردەكات.