پەرلەمانتارێكی پارتی گلەیی لەواقعی حزبەكەی خۆی هەیە

13/03/2016 - 16:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو - محمد عمر كانی

پەرلەمانتارێكی پارتی لەسەر مەلا مستەفا بارزانی باوكی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئێستای حزبەكەی رایدەگەیەنێت: حەیف و خەسار كە بەناوی تۆوەو بەرێبازی تۆوە فەسادو ریسوایی بەرپا دەبێت .

لەیادی لەدایك بوونی مەلا مستەفا بارزانی كە سبەی 14/3/2016 یادەكەیەتی ، ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی سەركردایەتی پێشووی ئەو حزبە ئەوەی بڵاوكردۆتەوە: حەیف و خەسارێ، كە بە ناوی تۆ و، بە ڕێبازی تۆ وە فەساد و ڕسوایی بەرپا دە بێت و بە ناوی حیزبایەتیشەوە هیچ بۆ خەبات و قوربانیدانی بنەماڵەكەت ناهێڵنەوە .

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: ئەمانەش هەموی لەژێر دروشمی " پێشڕەوی كورد پارتیە و سەرۆكمان بارزانیە"... بەڕاستی حەیف و خەسارێ!!! .