"هیچ كات بەغدا ئەوەندە لاواز نەبووە"

13/03/2016 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ئەندامێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژە بەوەدەكات، لەم قۆناغەدا حكومەتی بەغدا لەهەموو كات زیاتر ئامادەیە بێتە پێشەوە بەرامبەر بە هەرێم.

(عەبدولقادر موحەمەد) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، نزیك بوونەوەی هەرێم و بەغدا پێویستەو دەكرێت لەم قۆناغەدا داواكاریەكانی كورد جێبەجێبكرێت، چونكە هیچ سەردەمێك بەغدا ئەوەندەی ئێستا لاواز نەبووەو پێویستی بە كورد نەبووە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان.

لێدوانەكەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەكاتێكدایە كە سەدرییەكان سوورن لەسەر ڕێپێوان و خۆپێشاندانی ملیۆنی بۆ چاكسازی كردن لەنێو حكومەتەكەی عەبادی و ناو بەناویش دەنگۆی پیلان دانان بۆ ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لەلایەن (نوری مالیكی) سەرۆك وەزیران بڵاودەبێتەوە، ئەمە جگە لەرازی نەبوونی لایەنە شیعییەكان لەپرۆسەی چاكسازییەكانی عەبادی، كە نیازی وایە لەنێو حكومەتەكەی ئەنجامی بدات.