بەرپرسی خۆكوژەكانی داعش دەكوژرێت

13/03/2016 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

لەئەنجامی بۆدومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای هاوپەیمانان، بەرپرسێكی باڵای گروپە چەكدارەكانی داعش كوژرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ لەنزیك قەزای هیتی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای هاوپەیمانان بۆردومانی موڵگەیەكی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كردووەو لەئەنجامیشدا (موحەمەد خەلەف ساتوری) بەرپرسی خۆكوژەكانی ئەو گروپەو چوار كەس لەیاریدەدەرەكانی كوژراون.
هاوكات هەر دوێنێ‌ داعش لە هەشت شوێن لەناوچەكانی موسڵ و روومادی و هیت و تەلەعفەر بۆردومان كراون و لەئەنجامیشدا (22) چەكداری داعش كوژراون و برینداربوونە.