نازاندرێت نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهان بۆ وەستاوە

14/03/2016 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو – كەركوك

لەرۆژی شەممەی رابردوەوە هەناردەی نەوت لەكەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهان وەستاوە، بەرپرسێكی پارێزگای كەركوكیش رایگەیاند، بڕیارەكە لەبەغداوە دەركراوە.
بەرپرسێكی باڵا لەپارێزگای كەركوك بۆ كوردیو ووتی، هەناردەی نەوت لەكەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهان وەستاوە، بەڵام زانیارییان نییە كە ئاخۆ هۆكارەكەی سیاسییە یان هونەرییە.
ئەو بەرپرسەی پارێزگای كەركوك بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بۆ كوردیو ووتیشی، ئەوان تەنها ئاگاداری ئەوەن كە بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی شارەكەیان بۆ بەندەری جەیهان لەبەغداوە دەرچووە.