دیسان قەندیل بۆردومان كرا

14/03/2016 - 10:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

ئەمڕۆ بەرەبەیانی جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی چیای قەندیل و بناری ئەو چیایەیان كردووە.
سەرچاوە میدیاییەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئەمڕۆ بەرەبەیانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا جارێكی تر سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیان بەزاندووەو بۆردومانی چەند ناوچەیەكیان كردووە.
هەروەها باس لەوەكراوە كە بۆردومانەكە بەچڕی بووەو بەهۆیەوە كارەبای چەندن گوندێك پچڕاوەو زیانی زۆریش بەر ناوچەكە گەیشتووە.