سبەینێ‌ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبەغدا كۆدەبنەوە

14/03/2016 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو – هەولێر

 

سبەینێ‌ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەشاری بەغدا كۆدەبنەوەو رای خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بەئەگەری گۆڕانكاری لەپێكهاتەی حكومەتەكەی عەبادی.
(د. موسەننا ئەمین) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەئەنجوومەنی نوێنەران بۆ كوردیو ووتی، سبەینێ‌ سێشەممە سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەشاری بەغدا كۆدەبنەوەو رای خۆیان ئاڵوگۆڕ پێدەكەن دەربارەی ئەگەری گۆڕانكاری لەنێو پێكهاتەی حكومەتەكەی (حەیدەر عەبادی)، ووتیشی : ئەوان بەدوای رێگەیەكی هاوبەشدا دەگەڕێن بۆبەشداری كردنی كورد لەحكومەتی نوێدا.
ناوبراو راشیگەیاند، جارێ‌ دیدگەی ئەو مەسەلەیە روون نییە، كە ئاخۆ گۆڕانكاریەكە سەرجەم وەزارەتەكان دەگرێتەوە یان چەند وەزارەتێك، ئەمە جگە لەوەی كە تاكو ئێستا  لەناو هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان ئەم مەسەلەیە یەكلایی نەبۆتەوە.