چەكی رووسیا دەگاتە هەولێر

15/03/2016 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

ئێوارەی دوێنێ‌ فڕۆكەیەكی رووسی بەدوو تۆن چەك و جبەخانەوە لەفڕۆكەخانەی هەولێر نیشتەوە.
(یەڤگینی ئارجنتسێڤ) جێگری كونسوڵی رووسیا لەهەولێر رایگەیاند، ووڵاتەكەی بەفڕۆكەیەك دوو تۆن چەك و جبەخانەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابین كردووە، چەكەكانیش بریتین لە (5) تۆپی دوورهاوێژو (19) هەزار فیشەك ئاسن بڕو (150) هەزار فیشەكی چەك، كەهەندێكیان توانای بڕینی ئۆتۆمبێلی گوولە نەبڕیشیان هەیە.
جێگری كونسوڵی رووسیا لەهەولێر ووتیشی، ئەو چەكانە لەچەكە نوێكانن و ووڵاتەكەی پێشكەشی پێشمەرگەی كردووە تاكو لەشەڕی داعش سوودی لێوەربگرن.