پنتاگۆن : چیچانی كوژراوە

15/03/2016 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) دووپاتی دەكاتەوە كە لەنێو خاكی سوریا وەزیری جەنگی گروپە چەكدارەكانی داعشی كوشتووە.
چەند رۆژ لەمەوبەر ئەمریكا رایگەیاند، بۆردومانی كاروانێكی سەربازی داعشیان كردووە لەنزیك ناوچەی شەددادی سوریاو گومان دەبەن (ئەبو عومەری چیچانی) سەركردەی گروپە چەكدارەكانی داعش و وەزیری جەنگی ئەو گروپە كوژرابێت.
بۆردومانەكە لە (4/3) لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمریكا لەشارۆچكەی شەددادی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ئەنجامدراوەو بەپێی زانیارییەكانیش لەبۆردومانەكەدا چیچانی بەسەختی برینداربووەو دواتریش گیانی لەدەستداوە.
ووتەبێژی پنتاگۆن بۆ ئاژانسی بی بی سی رایگەیاندووە، ئەوان بەدواداچوونیان كردووەو بۆیان دەركەوتووە كە چیچانی مردووە.