قوباد تاڵەبانی: ئەوەندە داتامان بڵاوكردۆتەوە سەرمان لە خۆمان و میللەت تێكداوە

17/03/2016 - 14:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت كە ئێمە بڕیاری گرنگ دەدەین و دەزانین هەندێك لایەن پێیان ناخۆشە و ئاماژەی بەوەدا ئەوان وەك حكومەت ئەوەندە داتامان بڵاوكردۆتەوە سەرمان لە خۆمان و میلەت تێكداوە.

لە میانەی ڕۆژی دووەمی دیداری سلێمانیدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند " ئەو هەموو كارمەندەی حكومەت هەیەتی هاوسەنگ نیە لەگەڵ بەرهەمی حكومەتدا و دەبێت پێداچوونەوە بكەین بۆ هەیكەلی حكومەت و بارگرانی لەسەر حكومەت نەهێڵێن.

قوبا تاڵەبانی وتیشی " چاكسازی كاری لە پێشینەمان دەبێت چونكە ساڵ بە دوای ساڵ كورتهێنانی بودجەی حكومەت زیاد دەكات بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لە ڕێی بە لیكترۆنی كردنی موچە و بەشێكی زۆری دوو موچە و سێ موچە نەهێڵین و بە جێگیركردنی میالاكاتیش كێشەی بندیوارەكان ناهێلێن".

وتیشی" گەشبینین چونكە ڕوئیامان ڕوونە و دەزانین نەخۆشیەكانمان چیە و دەزانین كە چۆنە نەخۆشیەكاننمان چارەسەر بكەین كە لەسەر و هەموویانەوە پێویستی بە ئیرادەیە و ئێمە بڕیاری گرنگ دەدەین لەكاتێكدا دڵنیاین هەندێك كەس و لایەن پێیان ناۆش دەبێت".

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئێستا ئێمە دەبێت مانگانە 850 ملیاردینار پەیدا بكەین بۆ موچەخۆران كە نزیكەی ملیۆنێك و چوارسەدهەزار موچەخۆرمان هەیە مانگانەو بۆیە دواجار ناچار بوین بڕێك لە موچەی فەرمانبەران پاشەكەوت بكەین"

هەروەها وتی " ئەوە هەنگاوێك بوو بۆ كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهاتوو چاكسازی ڕیشەیی "

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشی گەیاند"ئێستا لە كوردستان نزیكەی پێنج هەزار پڕۆژە ڕاگیراەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە".
هـ ن