چەند زانیاریەك لەسەر بارودۆخی موسڵ

17/03/2016 - 14:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -

تا ئێستا بڕیارێكی رەسمی لەسەربەشداریكردنی هێزی پێشمەرگە نەدراوە بۆ بەشداریكردن لەپرۆسەی ئازادكردنەوەی شاری موسڵ، بەڵام پێشمەرگە بەشداریدەكات.

غەیاس سورچی كارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پیوكەی میدیا رایگەیاند: بۆ ماوەی دوو سێ مانگە لەژێر فشاری وڵاتانی هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمریكا ژوورێكی تەنسیق لەوەزارەتی پێشمەرگە لەهەولێر دروستكراوە لەنێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و سوپای عیراقی و هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە تەنسیقێكی تەواو هەبێت بۆ ئازادكردنەوەی شاری موسڵ، وتیشی: بەڕای من پێشمەرگە بەشداری دەكات لەئازادكردنەوەی شاری موسڵ، بەڵام تا ئێستا چۆنێتی بەشداری كردنی هێزی پێشمەرگە دیاری نەكراوە.

ناوبراو ئاشكرایشی كرد كە ماوەیەكی كەم ماوە بۆ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ چونكە دوو فرقەی سەربازی پڕچەككراون و مەشق و راهێنانیان پێكراوە، یەكێان فریقەی 15-ی كەلەئێستا لەمێحوەری مەخمورە و فرقەكەی دیكەش تا دوو هەفتەی دیكە دێت.

هـ ن