(11) ملیار یۆرۆ تەنها بۆ یارییەكان

19/03/2016 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، ساڵانە ئەڵمانییەكان بڕی ملیارەها یۆرۆ بۆ بینینی یارییە وەرزشییەكان خەرج دەكەن.
وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، بۆ بینینی یارییە وەرزشییەكان هاوڵاتیانی ووڵاتەكەی ساڵانە بڕی (11) ملیار یۆرۆ خەرج دەكەن، ئەوەش پارەیەكی زۆرە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە بێت، نیوەی ئەو بڕە پارەیە خەرجی یاریزانەكانەو پارەكەی تریش خەرجی جەماوەرە بۆ بینینی یارییەكان.
جێگەی باسكردنە خەرج كردنی پارە لەلایەن هاوڵاتیانی ئەڵمانی لەم ساڵانەی دواییدا بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، چاوەڕوانیش كراوە بۆ (10) ساڵی داهاتوودا بڕە پارەی خەرجكراو بۆ ئەو مەبەستە بەرزتر ببێتەوە.