دوزخورماتو...حەشدی شەعبی ئاڵای كوردستانیان سوتاند

20/03/2016 - 11:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو ـ تایبەت

شەوی ڕابردوو هێزیَكی چەكداری ملیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵیان كوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی گشتی دوزخوماتو، دوای سوكایەتی كردن بە كارمەندە كوردەكان نەخۆشخانەكە، ئاڵای كوردستان لابراوە.

بە گوێرەی زانیاریەكان هێزەكەی حەشدی شەعبی چەند ئۆتۆمبێلێك بوون و دوای سوكایەتی كردن بە كارمەند و پزیشكانی كورد لە نەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتو، ئاڵای كوردستان دادەكرن و لە بەردەم نەخۆشخانەكە دەیسوتێنن.

هەر شەوی ڕابردوو بازگەی پۆلیسی فیدڕاڵی دراوەتە بەر گولە هاوەن و دەستڕێژی گولة.

جێگای ئاماژە بۆ كردنە پێشتریش بۆ چەند جارێك گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان كورد و حەشدی شەعبی ڕویداوەو چەندین هاوڵاتی كوردیش بونەتە قوربانی یاخود بە بارمەتە گیراون.

أ.م