ئەم قەزایە یادی نەورۆز ناكاتەوە

20/03/2016 - 12:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -

لەقەزای چەمچەماڵ ئەمساڵ هیچ ئاهەنگ و مەراسیمێكی نەورۆز ئەنجام نادرێت و حكومەت و هاوڵاتیان لەو سنوورە لەجیاتی ئەوە سەرقاڵی یادكردنەوەی شەهیدەكانیان دەبن.

ساڵی رابردوو لە شەوی نەورۆزی سێ پێشمەرگەی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بەشێوەیەكی دڕندانە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە شەهیدكران و بەو هۆیەشەوە ئەمساڵ قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئەنجامدانی هەر چەشنە ئاهەنگێكی بە بۆنەی نەورۆزەوە رەتكردەوە.

لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاندووە "لەپێناو ڕێزگرتن لە خانەوادەی شەهیدانی قەزاكەمان و لەبەرئەوەی زۆرترین شەهیدی شەڕی داعش لە سنوورەكەماندایە ئەمساڵ هیچ ئاهەنگ و مەراسیمێكی نەورۆز لە قەزاكەماندا ئەنجام نادەین.

لە شەڕی دژ بە داعشدا هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاتر لە هەزارشەهید و دیلە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 50 شەهیدی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بوون.

هـ ن