یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەكەركوك بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە

20/03/2016 - 15:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -

بەیاننامەی مەلبەندی شەشی كەركوكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی سالیادی راپەرینی كەركوك وجەژنی نەتەوەیی كوردەوە

جەماوەری كوردستان وحزب ولایەنە سیاسیەكان

بە ناوی مەلبەندی كەركوكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاولاتیانی كەركوك وكوردستان دەكەین بە بۆنەی ساڵیادی راپەرینی شاری كەركوكی خۆشەویست وسەری ساڵی كوردی وجەژنی نەتەوەیی كورد

جێگەی خۆێتی لێرەوە سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی شەهیدانی سەربەرز خاك ونیشتمان بكەین وهەروەها پێشمەرگە قارەمانەكەی بكەین وبه گشتی وپێشمەرگەكانی بەرەكانی جەنگ بەتایبەتی كە رۆحی خۆیان كردۆتە قەلغان بۆ پاراستنی خاك ونیشتمانی وگیانی ئیمە ، شان بە شانی ئەوان هیزەكانی ئاسایش وپولیس كە رۆلی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی ئارامی شاری كەركوك وبەرقەرابوونی ئاسایش بۆ سەرجەم دانیشتوانی شارەكە بی جیاوازی ، لەم سالیادی راپەرین وجەژنەی نەتەوەیی كوردا دووبارە جەخت لەسەر پیكەوە ژیانی سیرجەم پیكهاتە جیاوازەكانی شاری كەركوك دەكەینەوە وداواش لە هەمووان دەكەین كە گیانی برایەتی ولیبوردیی وپیكەوە ژیان هەمیشە برەو پی بدەن وكەركوك وەك هەمیشە سومبلی پیكەوە ژیانی ئاشتایانەی سەرجەم نەتەوە وپێكهاتەكان بیت ، لەهەمان كاتیشدا داوای یەك ریزی لایەنە كوردستانیەكانی شاری كەركوك دەكەین كە برەوی زیاتر بدەن بە كە بە برایەتی ویەك هەلویستی وتەبایەوە ، كۆششی زیاتر بكهین بۆ هینانە دی كۆی ئامانجە رەواكانی كوردستان وكەركوكیەكان .

دووبارە نەورۆز ویادی راپەرینتان پیرۆز

مەلبەندی شەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

هـ ن