پەكەكە: 400 سەربازی توركیا لە ناوچەی سوری ئاماد كوژراون

24/03/2016 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی شەڕی سێ مانگەی سوپای توركیا لە ناوچەی سوری ئاماد، زیانێكی ەورە بە سوپای تورك كەوتووە و لانی كەم 400 سەرباز كوژراون.
موراد قەرەیلان بەرپرسی هێزی چەكداری پەكەكە( هەپەگە) ڕایگەیاند لە سنوی ناوچەی سوری ئامەد لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگدا  سوپای تورك (400) كوژراوو (563) برینداریان هەیە.
جێگای ئاماژە بۆكردنە ماوەی چەند مانگێكە سوپای توركیا چەند ئۆپراسێۆنێكی لە ناوچە جیاوازەكانی باكوری كورستان دەستپێكردووە و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەو ناوچانە گەشتوون و سەرەڕای شەهیدبوونی دەیانی هاوڵاتی باكور هەزاران خانەوادەش ئاوارەبوون.