داعش ژمارەیەكی گوندی ناوچەی مەخموری چۆڵكردووە

24/03/2016 - 10:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراقی بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان هێرشی بۆ ناوچەكانی ڕۆژئاوای موسڵ دەست پێكردووە.
بە گوێرەی زانیاریەكان هێرشەكانی ڕۆژئاوای مەخمور لە لایەن سوپای عێراقەوە بێ گرفت بووە و پێشوەخت داعش ژمارەیەك لەو گوندانەی چۆڵكردووە بەتایبەت گوندەكانی كودیل و كەرمردی.
دەستپێكی هێرشەكانی مەخمور لە كاتێكدایە كە دەنگۆكان لەسەر دەستی پێكردنی جەنگی ئازادكردنی موسڵ گەرمتر بووە و چەكدارانی داعشیش لە ڕێگەی چۆڵكردنی بنك سەرەكیەكانیان لەو شارەدا ئامادەسازی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەكە دەكەن.