ئۆباما: موسڵمانانی ئەمریكا كەسانی سەركەوتوو و نیشتیمان پەروەرن

24/03/2016 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

  سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت چاودێریكردنی موسوڵمانان لە ئەمریكا هیچ مانایەكی نییە و موسوڵمانان لە ئەمریكا كەسانی سەركەوتوو بوون.
باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەوەڵامی تێد كروز  كاندیدی تونڕەوی كۆمارییەكان ڕایگەیاند: جیا كردنەوەی مسوڵمانان و چاودێری كردنیان كارێكە نابێت ئێمە ئەنجامی بدەین و دژی  ئاكارە مرۆڤایەتیەكانە و كاریگەری خراپی دەبێت و  هانی هاوڵاتیان دەدات زیاتر پەیوەندی بە ڕیزەكانی داعشەوە بكە
هەروەها وتیشی: لە ئەمریكادا خەڵكانێكی مسوڵمانی زۆر سەركەوتو و نیشتیمان پەروەرمان هەیە و جیاكردنەوەیان كاریگەری زۆر خراپی لەسەر ئەمریكا دەبێت.
جێگای ئاماژە بۆكردنە ژمارەیەك لە كاندیدی كۆماریەكان وتە و هەڵوێستی توند بەرامبەر ڕەوەندی هاوڵاتیان نا ئەمریكایی دەنوێنن بە تایبەت موسوڵمانان و دیارترینیشیان دۆناڵد ترامپ یەكێك لە كاندیدە بەهێزەكانی كۆماریەكانە.