ڕوسیا بە ڕەزامەندی بەغدا ئامادەیە چەك بە هەرێمی كوردستان بدات

24/03/2016 - 16:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


باڵوێزی ڕوسیا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت هەر چەك و تەقەمەنیەك بدرێت بە هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی ئاگاداری حكومەتی عێراق دەبێت و مەبەست لێی بەرزكردنەوەی توانای بەرگری ئەو هێزانەیە.
ئیلیا ماركونوف باڵوێزی ڕوسیا لە عێراق بە ئاژانسی نۆڤستی ووتووە " ڕوسیا بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق چەند كاروانێكی چەك و تەقەمەنی ڕادەستی هەرێمی كوردستان دەكات".
باڵوێزی ڕوسیا لە عێراق وتویەتی " هەموو ئەو چەك و تەقەمەنیانەی گەشتونەتە عێراق پێشتر بە ڕێكەوتن بووە لەگەڵ نوێنەری بەغدا و  هەموو چەك و تەقەمەنی كۆمپانیا ڕوسیەكان بە پێی خشتەی دیاری كرا لە گرێبەستەكاندا دەنێردرێن".
وتیشی" پێشتر ڕوسیا بەڵێنی داوە هاوكاری سەربازی بێبەرامبەر پێشكەش بە پێشمەرگە بكات بۆ بەرزكردنەوەی توانا بەرگریەكانی و بە هەماهەنگی بەغداش كارەكان دەكرێت و ڕێوشوێنی یاسایی و گومرگری بۆ دەكرێت".
باڵوێزی ڕوسیا لە عێراق دوپاتیشی كردەوە لەم قۆناغەدا پێشمەرگە تەنها چەكی مام ناوەندە و جبەخانەی بۆ دابین دەكرێت.