زانیاری لەبارەی ئەو هێزەی لەناو دووز جێگیر كراون

25/03/2016 - 12:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو – دووزخورماتوو 

بەپێی ئەو زانیارییەی كوردیو دەستی كەوتووە، ئەو هێزەی كە چوونەتە نێو سەنتەری قەزای دووزخورماتوو هێزێكی پڕچەك و جبەخانەیە.
لەدوو شەوی رابردوودا هێزێكی تایبەتی پێشمەرگە كە سەربە یەكەی (70) ی هێزەكانی پێشمەرگەن چوونەتە نێو سەنتەری قەزای دووزخورماتوو، ئەوەش بۆتە مایەی دروستكردنی ترس لەدڵی هاوڵاتیانی شیعە مەزهەب و دوێنێش بەسەدان خێزان قەزاكەیان جێهێشتووە.
كوردیو زانیویەتی، ئەو هێزەی پێشمەرگە لە (220) ئۆتۆمبێل پێكهاتوون و جۆرەها چەكی جۆراو جۆریان پێیەو دابەشی سەر (10) ناوچەی جیاجیای قەزای دووزخورماتوو بوون و فەرمانی وەڵامدانەوەی خێراشیان پێكراوە لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

 

ئـ . كـ