سێ‌ پێشمەرگە شەهید بوون

25/03/2016 - 12:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو – تایبەت

ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەناوچەكانی سەعدیەو كۆباشی بەر بۆمبێكی چێندراو كەوتوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەناحیەی سەعدیە بۆ كوردیو رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پێشمەرگە كە خواردنیان بۆ بازگەكان گواستۆتەوە بەر بۆمبێكی چێندراو كەوتوون و لەئەنجامیشدا سێ‌ پێشمەرگە شەهید بوونە.
ئەمەو تاكو ئێستا ناسنامەی ئەو پێشمەرگانەی كە لەو ڕووداوەدا شەهید بوونە ئاشكرا نەكراون و نەشزاندراوە سەربە چ یەكەیەكی سەربازی بوونە.

 

ئـ . كـ