پێویستییە رۆژانەییەكانی جەستە

25/03/2016 - 14:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

خواردن ئەو ووزەیەیە كە جوڵە بەمرۆڤ دەدات، دەبێت لەبەرامبەریشدا مرۆڤ خواردن بەپێی خشتەو بەپێی پێویست بخوات و بەكاری بهێنێت.
خواردنی رۆژانەمان دەبێت بەشێوەیەكی هاوسەنگ ڕێكبخەین كە هەموو بەشەكانی بگرێتەوەو بەپێی یەكسانی بێت.
1. كاربۆهیدرات : (330) گرام رۆژانە بۆ جم و جۆڵ و ئیشی رۆژانەو زیندە چاڵاكیەكانی لەش.
2. پرۆتین : (100) گرام رۆژانە زیاتر پێویستە بۆ پێكهاتن و دروست كردنی بونیادی لەشی مرۆڤ ئینجا سەرچاوەی بەردەوامی وزەیە دوای كاربۆهیدرات.
3. چەوری : (75) گرام رۆژانە كە بەشدارە لە پێكهاتەی خانەكان و وەك سەرچاوەیەكی وزەی هەڵگیراو بۆ كاتی پێوست بۆ زیندە چاڵاكیەكانی لەش.
4. ئاو : (2) لیتر ئاو رۆژانە پێویستە لە پلەی گەرمیەكی ئاسایی، یارمەتی گواستنەوەو توانەوەی ماددە خۆراكیەكان دەدات لە هەموو خانەیەك هەیە بۆ رێك خستنی زیندە چاڵاكییەكان بە تایبەت بەشدارە لە پێكهاتەی ئەو شانانەی كە جوڵەیان تێدایە وەك خوێن و جومگە.
5. ڤیتامینات : نزیكەی (300) گرام لە ڤیتامینە هەمە جۆرەكان كە لە میوەو سەوزەكان هەیە بە شێوەیەكی سەرەكی كە ئەویش پێویستە بۆ ریكخستنی كارلێكە كیمیاوییەكانی لەش.
6. كانزاكان : (5 – 10) گرام رۆژانە پێویستە بۆ كرداری ئەنزیمەكان، بۆ هاوسەنگی كارەبایی خانەكان، بۆ گەیاندنی دەمارە هەستەوەرەكان، بۆ پێكهاتەی زۆرێك شانە وەك ئێسك.

 

ئـ . كـ