ناسنامەی پێشمەرگە شەهیدەكان ئاشكرا كران

25/03/2016 - 14:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – تایبەت

ئەمڕۆ سێ‌ پێشەرگە لەناوچەكانی سەعدیەو كۆباشی لەكاتی گەیاندنی خواردن بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بۆمبێكیان پێدا دەتەقێتەوەو لەئەنجامیشدا سێ‌ كەسیان شەهید دەبن.
بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، یەكێك لەو سێ‌ پێشمەرگە شەهیدە عەمیدێكە بەناوی (جەلیل) و دووانەكەشی تریش پاسەوانەكانی بوونە.
هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی خستە ڕوو كە لەگەڵ ئەواندا لیوا (حەمە رەشید) و پاسەوانێكی برینداربوونە.
ئەمەو ئەو كۆمەڵە پێشمەرگەیە سەربە هێزەكانی (70) ی یەكێتی بوونەو بەرپرسی میحوەریش بوونەو ئەمڕۆش لەكاتی گەیاندنی خواردن بۆ هێزەكانی پێشمەرگە شەهیدو برینداربوونە.