چارەسەری تۆشكی قژ

25/03/2016 - 14:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

تۆشكی قژ بارێكی درێژ خایەنە كە تووشی قژ دەبێت بە هۆی فتریاتەوەیە، بریتیە لە وردە شتی سپی چەور لە ناو قژو لەسەر شان لەگەڵ خوران، هەرچەندە ‌هیچ ترسێكی وای نیە، بەڵام ناخۆشەو تووشی ئیحراجی دەبیت بەتایبەت لە وەرزی زستان و پایز، چونكە لەش وشكە.
هۆیەكانی :
1. ووشكی پێست : ئەویش بە تایبەت لە زستان، چونكە ژوورەكان گەرمەو دەرەوە ساردە.
2. هەوكردن : بەتایبەت ئەوانەی پێستیان چەورە.
3. نا ڕێك و پێكی و گوێ نەدان بە خاوێنی قژ بە شامپۆی چاك.
4. نەخۆشی پێست وەك سەدەف و ئەگزیمیاو حەساسیە بە هەر شتێك بێت، هەوكردنی فتریات وەك مالاسیزیا.
چارەسەركردنی :
1. بەكارهێنانی شامپۆی تۆشك كە ماددەی (كبریتی سلینیۆم و پێریسوۆن زینك) ی تێدایە، یا شامپۆی دژە فتریات كە ماددەی كیتۆكۆنازۆلی تێدایە بۆ ماوەی (2 – 3) هەفتە بەكاردەهێندرێت.
2. باری دەروونی خراپ هۆیەكە بۆ سەرهەڵدانی و دووبارەبوونەوەی تۆشكی قژ.
3. بەكارنە‌هێنانی مەوادی جوان كاری قژ بەتایبەت جێل و رەغوەی قژ.
4. خواردنی هاوسەنگ بەتایبەتی زینكی تێدابێت.
5. كەمێك تیشكی خۆر باشە، بەڵام زۆر نەبێت.

 

ئـ . كـ