چۆن ڕێگری بكەین لەووشكی پێست

25/03/2016 - 14:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

زۆرینەی‌ ئافرەتان لەوەرزی زستاندا كێشەی‌ هیلاك بوونی‌ پێستیان هەیە بەهۆی‌ ساردی‌ كەش و هەواو كەمی‌ شێ‌.
پسپۆرانی بواری تەندروستی مرۆڤ چوار چارەسەریان داناوە بۆ رووبەرووبوونەوەی‌ ئەم كێشانە.
تووندبوونی‌ پێست :
زۆرینەی‌ ژنان هەست بەتووندبوونی‌ پێستیان دەكەن لەم وەرزەدا، بۆیە رۆژانە كرێم بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی‌ هەست بەخاوبوونەوەی‌ پێستیان بكەن، شارەزایانی‌ بواری‌ جوانكارییش ئاماژە بەوەدەكەن كە پێویستە ئەو كرێمانە بەكاربهێندرێت كە چەوری‌ ‌و ماددەی‌ رتوبەیان زیاتر تێدایە، چونكە ئەو جۆرە پێستە وەك ئیسفەنج هەڵیدەمژێت، هەروەها ئامۆژگارییان ئەوەیە كە لەم وەرزە دووربكەونەوە لەتەقشیركردنی‌ دەموچاو، چونكە دەبێتە هۆی‌ زیاتر هیلاك بوونی‌ ئەو توێژە سوێرەی‌ پێست.
وشكبوونی‌ لێوەكان :
لەبەر ئەوەی‌ لێوەكان هیچ غودەیەكی‌ چەوریان تێدا نییە بۆیە دەبینین لێوەكان خۆیان ناتوانن چەوری‌ پێویست ‌و رتوبە بۆ خۆیان دابین بكەن ‌و زۆر بەخێرایی‌ توشی‌ وشكبوون دەبن ئەوەش بەبەركەوتنیان بەهەوای‌ ساردی‌ زستان، هەندێ‌ كەسیش بۆ تەڕكردنی‌ لێوەكان زمانیان بەكاردەهێنن واتا چەند جارێك لەرۆژەكەدا لێوەكانیان تەڕدەكەن، بەڵام ئەم گۆڤارە باس لەوەدەكات كە ئەو رێگەیە خراپە بۆ لێوەكان ‌و دەبێتە هۆی‌ شەقبونیان، لەبەر ئەوە باشتر وایە كرێم بۆ چەوركردنیان بەكاربهێندرێت ‌و باشتریش وایە شەوان پێش چوونە جێگە، لێوەكان بەو كرێمانە چەور بكرێت كە ماددەی‌ (بانسنولیان) تێدایە.
وشكبوونی‌ قاچەكان : پێستی‌ قاچەكان بەوە ناسراون كە تەنك‌ و باریكن ‌و غودەی‌ چەورییان تێدا نییە، بۆیە دەبینین قاچەكان یەكەم ئەندامی‌ لەشن كە نیشانەكانی‌ وشكبونیان تێدا دەردەكەوێت، بۆ رووبەروبوونەوەی‌ ئەم حاڵەتەش باشتر وایە ئەو كرێمانە بەكاربهێندرێت كە ماددەی‌ چەوری‌ ‌و شێداریان تێدایە وەك ئەو كرێمانەی‌ زەیتون ‌و یوریایان تێدایە.
قڵیشانی پاژنەكان : كێشەیەكی‌ تری‌ پێست كە لەزستاندا تووشی‌ دەبێت شەقبوونی‌ پاژنەكانە، لێرەشدا وا باشترە هەموو شەوێك پاژنەكان چەور بكرێن‌ و گۆرەوی‌ لەپێ‌ بكرێن.
 

 

ئـ . كـ