ئەمریكا: وەزیری دارایی داعش و چەندین سەركردەیان كوژران

25/03/2016 - 18:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ئاشتن كارتەر، وەزیری‌ بەرگری‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و جەنەراڵ جۆ دانفۆر فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی سوپای ئەمریكا لە پنتاگۆن لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانی چەند زانیاریەكیان لەسەر داعش بڵاوكردەوە .

لە گفتوگۆكەدا دوو بەرپرسە باڵاكەی ئەمریكا ئاشكرایان كرد لە چەند هەفتەی رابردوو زیانی زۆریان  بە ئابوری داعش گەیاندوەو توانیویانە وەزیری‌ دارایی داعش بكوژن .

هەروەها ئەوەشیان خستەروو: سوپاو هێزە عێراقیەكان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ پێشڕەوی دەكەن .

دوو بەرپرسە باڵاكەی ئەمریكا وتیشیان: لەچەند هەفتەی رابردوو بەهۆی بۆردومانەكانەوە چەندین سەركردەی داعش كوژراون .

ئاشكراشیان كرد كە ئەمریكا لە ئێستادا 3800 سەربازو راوێژكاری سەربازی لە عێراق هەیە كە كاریان راهێنان و مەشق و راوێژكاریەو بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێك ناكەن .


لەبارەی بنكە سەربازیەكەی نزیك مەخمور ووترا: ئەم بنكەیە تەنها بۆ پشتگیریكردنی توانا سەربازیەكانی عێراق و زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندی و زانیاریەكانە لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەكان .