كەسی دووەمی نێو داعش كوژرا

25/03/2016 - 19:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كوشتنی ژمارەیەك سەركردەو فەرماندەی گروپە چەكدارەكانی داعشی راگەیاند.

ئاشتۆن كارتەر) وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەهەفتەی رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی ووڵاتەكەی زنجیرە پەلامارێكی چڕیان كردۆتە سەر گروپە چەكدارەكانی داعش و ژمارەیەك سەركردەو فەرماندەی سەربازیان لێكوشتوون.
كارتەر ووتیشی، لەنێو ئەوانەی لەئەنجامی پەلامارو هێرشەكاندا كوژراوە، (عەبدولرەحمان قادۆلی) یە كە بەپیاوی دووەمی نێو داعش ئەژمار كراوەو لەنێو خاكی سوریادا بۆردومان كراون.
لەسەرێكی ترەوە پێگەی (دەیلی بیست) ی هەواڵی بڵاویكردۆتەوە، قادۆلی كەسی دووەمی نێو داعش بووەو پۆستی وەزیری داراییشی هەبووەو پێشتریش ئەمریكا بڕی حەوت ملیۆن دۆلاری بۆ كوشتنی تەرخان كردبوو.
جێگەی باسكردنە ئەگەر قادۆلی كوژرابێت، ئەوا دەبێتە دووەم سەركردەی داعش لەدوای (ئەبو عومەری چیچانی) كە لەماوەی مانگێكدا كوژرابن.
 

ئـ . كـ