داعش وێرانكارییەكی تر دەنێتەوە

25/03/2016 - 20:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو یاریگایەك كەسێكی خۆكوژ خۆی تەقاندۆتەوەو لەئەنجامیشدا بەدەیان كەس بوونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێكی خۆكوژ لەڕێگەی پشتێنێكی بۆمب ڕێژكراوەوە خۆی لەناو یاریگایەك لەناوچەی حسوەی شاری بابلی باشووری بەغدا تەقاندۆتەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لایەنی كەم (50) كەس كوژراون و نزیكەی (100) كەسی تریش برینداربوونە.
دوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكەو گەمارۆی شوێنەكەیانداوەو قوربانییەكانیان بۆ نەخۆشخانەكان گواستۆتەوە.
دوا بەدوای رووداوەكەش گروپە چەكدارەكانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لەو كردە تیرۆرییە راگەیاندووە.

 

ئـ . كـ