رێكخراوەكانی كەمئەندامان هەڕەشەیەكی گەورە لە حكومەت دەكەن

26/03/2016 - 16:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو - هەولێر
ژمارەیەك لە رێكخراو و كۆمەڵەكانی تایبەت بە چینی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و كەمئەندامان لە سلێمانی حەوت ڕۆژ مۆڵەت دەدەنە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ گەڕاندنەوەی قوتی مووچەكانیان .

لە بەیاننامەیەكدا حەوت یەكێتی و كۆمەڵەی خاوەن پێداویستی تایبەت و كەمئەندامان هەرەشە لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن لەوەی تاكو حەوت رۆژیتر كە دەكاتە رۆژی 3/4/2016 مۆڵەت دەدەنە حكومەت بۆ گێرانەوەی بڕاوی قوتی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان  .

ئەم رێكخراو و كۆمەڵانە هەڕەشەی ئەوە دەكەن ئەگەر حكومەت بەدەم داواكاریەكەیانەوە نەچێت ئەوا سەرجەم رێكخراوەكان مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنین لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە پایتەختی هەرێمی كوردستان .

جێی باسە تا ئێستا كە مووچەی بەشێك لە وەزارەت و دەستەكانی حكومەت بۆ مانگی دوو دابەش كراوە بەڵام خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان تەنانەت مووچەی مانگی یەكیشیان پێ نەدراوە .

م.كانی