لەسەر دابەشكردنی مووچە بۆ سبەی یەكشەممە زانیاری بزانە

26/03/2016 - 17:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو - محمد عمر كانی

ئەگەر چی دەنگۆی ئەوە هەیە كە سبەی یەك شەممە مووچەی چەند شوێنێك دابەش بكرێت، بەڵام بەڕێوبەری گەنجینەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: دیارنیە كە دابەش دەكرێت یان نا .

پێشتر سالار غەریب، بەڕێوەبەری بانكی ئاشتی لەسلێمانی بۆ میدیاكان ووتبووی: دوای پشووی نەورۆز دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی دوو دەكرێتەوە .

ئەمرۆش چەند میدیایەك دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە سبەی مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت و لێدوانیان لە بەڕێوبەری گەنجینەی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە ، بەڵام ناوبراو بێئاگایی خۆی لەو لێدوانانە دەردەبڕێت و دەڵێت لێدوانم نەداوە .

عوسمان ساڵح، بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ووتی: هیچ زانیاریەكم نیە لەسەر ئەوەی سبەی یەك شەممە مووچە دابەش دەكرێت یان نا .

ووتیشی: هیچ لێدوانێكم بۆ هیچ میدیایەك نەداوەو تەنها لە وەزارەتی داراییەوە بڕیار لەسەر دابەش كردنی مووچە دەدرێت .

جێی باسە پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاند لە 15ی مانگی ئازارەوە ھەر وەزارەت و فەرمانگەیەك لیستی مووچەی ئامادە كردبێت، مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت ، هەرچەندە پێش نەورۆز چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك مووچەیان پێ درا بەڵام تا ئێستا دیار نیە كە ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانگەو وەزارەتەكانی تر دابەش دەكرێت یان نا.

م.كانی