پێنج حزبەكە كۆدەبنەوەو ناوەرۆكی كۆبونەكە بزانە

26/03/2016 - 18:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو - محمد عمر كانی

پێنج هێزە سەرەكیەكەی هەرێمی كوردستان رۆژی دوو شەممە لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوەو شوێنی كۆبونەوەكەش بارەگای سەرەكی یەكێتی دەبێت .

سەرچاوەیەك بە ماڵپەری كوردیوی راگەیاند: بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 28ی ئاداری 2016 لە شاری سلێمانی و لە بارەگای یەكێتی هەر پێنج لایەنە سەرەكیەكە كۆببنەوە .

لەبارەی ناوەرۆكی كۆبونەوەكەی پێنج حزبەكەش سەرچاوەكە بە كوردیوی راگەیاند: كۆبونەوەكە مەبەست لێی یەك دەنگی و بڕیاردانی كوردە لەسەر چارەنوسی پۆستەكانی حكومەتە تەكنۆكراتیەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق .

ئەمەش لەكاتێكدایە پێنج حزبەكە چەندین مانگە بەیەكەوە كۆنەبونەتەوە بەتایبەت لەدوای رێگری كردن لە سەرۆكی پەرلەمان لە بازگەی پردێ و دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕان لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان .

م. كانی