داعش قەڵای تەدموری داگیركردەوە

26/03/2016 - 21:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

پاش ئەوەی هێزەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد پشتیوان بەفڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا توانیان دەستبگرن بەسەر بەشێكی بەرفراوان بەشاری شوێنەواری تەدمور، داعش دژە هێرشێكی ئەنجامداوەو توانیویەتی قەڵای شارەكە بخاتەوە ژێر چنگی خۆیەوە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی كەناڵی ئاسمانی جەزیرە، گروپە چەكدارەكانی داعش دژە هێرشێكیان لەدژی هێزەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد ئەنجامداوەو توانیویانە دەستبگرنەوە بەسەر قەڵای شاری تەدموری شوێنەواری.
بەپێی زانیاری سەرچاوەی هەواڵەكە لەهێرشەكەی داعشدا (18) سەربازی سوپای سوریا كوژراون لەنێویاندا پلەدارێكی سەربازی بەنێو نیشانی لیوا هەیە.
لەسەرێكی ترەوە لەباشووری قەڵای شوێنەواری تەدمور بەهۆی تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەكانی داعشەوە ژمارەیەك سەربازی سوریاو چەكدارە شیعەكانی حزبولڵای لوبنانی كوژراون.
لەلایەن خۆشیەوە ناوەندی چاودێری مافەكانی مرۆڤی سوریا رایگەیاندووە، تاكو ئێستا شەڕو پێكدادان لەچەندین میحوەری شاری تەدمور بەردەوامیان هەیە.
 

 

ئـ . كـ