حەكیم و مەعسوم تاوتوێی چاكسازی و حكومەت دەكەن

26/03/2016 - 21:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

لەشاری بەغدا هەریەكە لەسەرۆك كۆمارو سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق كۆبوونەوەو باسیان لەپێشكهاتە ئەمنییەكان و سیاسییەكان كرد.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی نووسینگەی سەرۆك كۆمار، (د. فوئاد مەعسوم) چاوی كەوتووە بە (عەمار حەكیم) ی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و باسیان لەچەند پرسێكی هەنووكەیی كردووە.
راگەیەندراوەكە راشیگەیاندووە، پرسی چاكسازی و گۆڕانكارییەكانی نێو حكومەت و شەڕی نێوان هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگەو گروپە چەكدارەكانی داعش كراوە.
ئەمەو دیداری نێوان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و سەرۆك كۆمار پاش دیدارێكی نێوان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و سەرۆك وەزیران بووە.
ئەمەو لەسەروبەندی گۆڕانكارییەكانی نێو حكومەت، جارێ‌ پێناچێت لایەنە شیعییەكان هەموویان كۆك بن لەسەر شێوەی گۆڕانكارییەكە، بەڵام رەوتی سەدر فشارێكی زۆری لەسەر حكومەت دروست كردووە.
 

 

ئـ . كـ