دابەشكردنی موچە دەستپێدەكاتەوە

26/03/2016 - 21:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایدەكات، ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە، موچەی مامۆستایانی دەرەوە و ناوەوەی شار دابەش دەكرێت.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند "سبەی یەك شەممە دەستدەكرێـت بە دابەشكردنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی".

ناوبراو ئاماژەی داوە بەوەی، دوای مامۆستایانی دەرەوەی شار و ڕۆژی دووشەممە، مامۆستایانی ناو شار موچە وەردەگرن.

ئەمە لە كاتێكدایە بەڕێوبەری گەنجینەی سلێمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، تا ئێستا فەرمانی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانیان پێنەگەیشتووە.


نەتەوە

 

ر.ع