153 خێزانی عەرەب گەیشتنە مەخمور

26/03/2016 - 21:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

دەیان خێزانی ژێر چنگی گروپە چەكدارەكانی داعش گەیشتنە قەزای مەخمور، سوپای عێراقیش رایگەیاندووە، ئەوان ئەو خێزانانەیان ڕزگار كردووە.
ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی سوپای عێراق (153) خێزانی ژێر چنگی داعشیان ڕزگار كردووەو گەیاندووینەتە قەزای مەخمور.
بەپێی زانیارییەكان ئەو خێزانانە خەڵكی گوندەكانی كەر مردی و كودیلەو خرەبەردان و خەتاب بوونەو ژمارەشیان (595) كەس بووەو ئێستاش بەشێوەیەكی كاتی لەنێو كەمپێكی قەزای مەخموردان.
جێگەی باسكردنە ماوەی سێ‌ رۆژە هێزەكانی سوپای عێراق و چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی و پشتیوان بە بۆردومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای هاوپەیمانان سەرقاڵی پێشڕەوین وەك قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵ كردنەوەی شاری موسڵ.
 

 

ئـ . كـ