قەرز دەدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق

26/03/2016 - 21:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بریاری داوە بڕی  پێنج ترلیۆن دینار وەك قەرز تەرخان بكرێت بۆ هاوڵاتیانی عێراق و بڕیارە ئەو قەرزە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
حەیدەر عبادی، سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق  رۆژی ٩-٣-٢٠١٦، رەزامەندی دەربڕی بە پێدانی بری پێنج ترلیۆن دینار وەكو قەرز بە هاوڵاتیانی عێراق.

قەرزەكە ۸٠٪ ی بەپێی رێژەی دانیشتوان و ۲٠٪ ی بەپێی رێژەی هەژاری پارێزگاكانی عێراق بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو راگەیاندراوەی بڵاوكراوەتەوە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەتوانن سود لەم قەرزە وەربگرن.

بەگوێرەی‌ رێنماییەكان هەرهاوڵاتییەك بۆی هەیە بڕی (٥٠) ملیۆن دینار وەك قەرز وەربگرێت كە لە دوای ساڵی یەكەمەوە بۆ ماوەی (۱٠) ساڵ‌ دەدرێتەوە بە ڕێژەی سوودی  لەسەدا 2 كە بڕی قیستەكان یەكسان دەبن و بەدوو جار هاوڵاتی وەریدەگرێت و دەتوانیت خانوی پێدروست بكات یان شوقەی پێ بكڕێت یان ئەگەر خانوەكەی بەهۆی تیرۆرەوە رووخاوە پێی چاك بكاتەوە.

ر.ع