ئەمریكا هێزی زیاتر لەعێراق بڵاودەكاتەوە

27/03/2016 - 09:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، لەچەند هەفتەی دابێ‌ هێزی زیاتر رەوانەی عێراق دەكەن تاكو پشتوانی سوپای ئەو ووڵاتە بكات لەشەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش.
ژەنەرال (جۆزیف دانفۆرد) فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لەگەڵ (ئاشتۆن كارتەر) ی وەزیری بەرگری لەپنتاگۆن بۆ رۆژنامەنووسان رایانگەیاند، ئەوان پێشنیاز بۆ سەرۆكی ووڵاتەكەیان دەكەن تاكو لەچەند هەفتەی داهاتوودا هێزی زیاتر رەوانەی عێراق بكەن بۆ پشتیوانی كردنی زیاتری هێزەكانی سوپا لەشەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش.
فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئەمریكاو وەزیری بەرگری رایانگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەن كە هێزی زیاتر رەاونەی عێراق بكرێت، بەڵام تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكی لەم شێوەیە نەدراوە.
دانفۆرد هیچ ئاماژەی بەچەندێتی و چۆنییەتی رەوانەكردنی هێزی ووڵاتەكەی نەداوە بۆ عێراق، تەنها بەپێویستی ناوبردووە، بەتایبەتی بۆ كارئاسانی شەڕی گرتنەوەی شاری موسڵ.
ئەمەو لەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشكرای كردبوو كە تۆپخانەیەكی لەقەزای مەخمور لەگەڵ (200) سەربازی مارێنز جێگیركردووەو بەشێوەیەكی گشتیش تاكو ئێستا (3870) سەربازی لەسەرتاسەری عێراق بڵاوكردبوویەوە.

 

ئـ. كـ