لەبەعشیقە سەربازێكی توركیا كوژراو یەكێكی تریش برینداربوو

27/03/2016 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

سوپای توركیا بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ لەلایەن داعش بە مووشەك پەلاماری بنكە سەربازییەكەیان لەناوچەی بەعشیقە دراوەو سەربازێكیان كوژراوەو یەكێكی تریشیان برینداربووە.
بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای توركیا دوێنێ‌ گروپە چەكدارەكانی داعش و هێزەكانی پێشمەرگە بووە بەشەڕیان و لەئەنجامیشدا كاتوێشایەك بەر سەربازگەكەی ئەوان كەوتووەو لەئەنجامیشدا سەربازێكیان كوژراوەو یەكێتی تریشیان برینداربووە.
هەروەها بەیاننامەكەی سوپای توركیا باسیشی لەوەكردووە، دوای بەركەوتنی ئەو كاتوێشایە بە سەربازگەكەیان، ئەوانیش بەتووندی بۆردومانی موڵگەكانی داعشیان كردووە.
لەلایەن خۆشیەوە رۆژنامەی حورییەتی توركیا رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ووڵاتەكەی بۆردومانی داعشیان لەناو خاكی عێراق كردووەو لەئەنجامیشدا چوار ئامانجیان وێران كردوون.

 

ئـ . كـ